ئەمشەو لە رێگەی چەند درۆنێکەوە هێرش کرایە سەر هەولێر و درۆنەکان لە رێگەی سیستمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندران
ئەمشەو چوارشەممە، 22ـی تەممووزی 2026، چەند درۆنێک ئاراستەی هەولێر کران، بەڵام هەموویان لەلایەن سیستمی دژەمووشەکیی ئاسمانییەوە تێکشکێندران.
هیچ کام لە تەنە ئاراستەکراوەکان (درۆن یان مووشەک) نەگەیشتوونەتە ئامانج و تەقێندراونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیشیان نەبووە.
هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان لەم مانگەدا گەیشتوونەتە 56 درۆن و مووشەک، حەوتیان لە کەمتر لە 24 کاژێری رابردوودا بوون. هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 32 کەس بەرزبووەوە.
لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 929 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە. لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 147 کەسی دیکە بریندار بوون.