سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا: سزای ئەو کەسانە دەدەین کە بەشدارن لە سەرکوتکردنی "دڕندانەی" خۆپێشاندەرانی ئێران
ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزای تووندتر بەسەر ئێراندا دەکات و ئەوەی لەو وڵاتەدا روودەدات بە "کارەساتێکی مرۆیی" ناوبرد.