مەسرور بارزانی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: کۆبوونەوەکە باش و بەسوود بوو
ۆمەڵێك بەڵگە ئاشكرا بوون کە دەریدەخەن کارگەی قەندی بێستوون لە کرماشان، لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا، شەکری تێکچوو، پێشەسازی و ماوەبەسەرچوو كە لە پاشماوەی کارگەی شەکری خوراسانەوە وەرگیراوە، بە پاکەت و بەستەری ساختە و لیبێڵی ساختە وەک شەکری خواردنی خستووەتە بازاڕەوە.
دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەر کرانی سامرەند وجودی، هاووڵاتیی شاری مەهاباد، هێشتا هیچ هەواڵێک لەبارەی بارودۆخی ناوبراوەوە نییە.
تەنها یەکجار پەیوەندیی بە خێزانەکەیەوە کردووە و لەم ماوەیەدا لە سەردان و دەستگەیشتن بە پارێزەر بێبەش كراوە.
لە پارێزگای ئیلام لە شاری بەدرە هاونیشتمانییەکی بەناوی عەلی میرسەفەری ئەسڵ، تەمەن ٨٥ ساڵ، رۆژی سێشەممە بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
ئەو هاونیشتمانییە ٦ مانگ لەمەوبەر کچێکی بەهۆی شێرپەنج
زیاتر لە مانگێک بەسەر لەسێدارەدانی نهێنیی حەمید حوسێن نەژاد حەیدەرانلوو، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ تێدەپەڕێت و تا ئێستاش بنەماڵەكەی لە ماتەمینی و بێ هەواڵی لە شوێنی ناشتنی ناوبراودا بەسەر دەبەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی ٢٩ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.
چالاکوانانی ژینگە لە شارە کوردییەکانی سنە و ورمێ لە ڕۆژئاوای ئێران، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ ڕاگرتنی کارکردن لە کانەکانی زێڕ لە ناوچەکانیان، کە بە وتەی ئەوان، دەبێتە هۆی وێرانکاریی ژینگەیی و دەرئەنجامی تەندروستیی نەرێنی و مەترسیداری بۆ خەڵکی ناوچەکە هەیە.
سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ ئارمان شادیوەند، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری خەڵکی دڕەشار، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئیلامەوە پشتڕاست کرایەوە.
مامۆستا ئایەت غوڵامی، ئیمامی پێشووی مزگەوتی گەورەی "محەممەد ئەلمستەفا" لە کرماشان و وانەبێژی خوێندنی ئایینی، کە پێشتر بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرابوو، جارێكی دیكە بۆ ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤ بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت کراوەتەوە.
موتەلیب ئەحمەدیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە پازدەهەمین ساڵی حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانییەكەیەتی لە زیندانی ئێڤین، لە پانزەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن و دەرمانەكانی لە دۆخێكی خراپدایە.