تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

دۆناڵد ترامپ لە داڤووس: ئێمە ئێستا هەناردەکەرى پلە یەکى سووتەمەنى دونیاین

دۆناڵد ترامپ لە داڤووس: ئێمە ئێستا هەناردەکەرى پلە یەکى سووتەمەنى دونیاین
AvaToday caption
posted onJanuary 24, 2020
noتعليق

 

چەند ڕۆژ لەمەوپێش لە داڤووسى سویسرا، کۆڕبەندى سەرۆکى وڵاتانى دونیا دەستى پێ کردووە. یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکان کە زۆرترین زوومى لەسەرە، دۆناڵد ترامپى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایە. دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسى گوتى:

 

ـ ئاستى بێکارى لەسەردەمى سەرۆکوەزیرانى مندا، گەیشتووەتە نزمترین ئاستى خۆى لە مێژووى ئەمریکا.

ـ هەژارى لە نێوان ڕەشپێستان و ئاستى بێکارى لە نێوان ئەمریکاییە بەڕەچەڵەک ئەفریقییەکان و لاتینییەکان، گەیشتووەتە نزمترین ئاست.

ـ هەر بڕیار و گۆڕانکارییەک کە لە پانتایی ئابوورى دەیگرین، ئامانجى زیادکردن و بەرزترکردنەوەى ئاستى کواڵیتى ژیانە.

ـ کاتێک خەڵکى وڵاتێک لەپێش هەموو شتێکەوە بن، ئابوورى ئەو وڵاتەش باشتر دەبێت.

ـ من هاتوومەتە ئەم دانیشتنە گرنگە چونکە بۆ بازرگانى نێونەتەوەیی گرنگى و بەها دادەنێین.

ـ بەڵام لەبەر بابەتى لێپرسینەوەکەم بە زوویی دەگەڕێمەوە ئەمریکا کە یارییەکى سیاسى چووپە.

ـ چاوەڕوانى دیدارم لەگەڵ ڕابەرانى دونیا لە داڤووس.

ـ ئێمە گەڕاوینەتەوە بۆ کێبەرکێى ئابوورى دونیا و ئابوورى ئێمەیش خەریکى گەشەسەندنى گەورەیە.

ـ بەهاى ڕێککەوتنى ئابوورى ئێمە لەگەڵ ژاپۆن، زیاترە لە ٧ ملیار دۆلار.

ـ لەگەڵ کۆریاى باشووریش ئاستى بازرگانیمان گۆڕانێکى گشتى بەسەردا هاتووە.

ـ ئێمە ئێستا هەناردەکەرى پلە یەک و یەکەمى سووتەمەنین لە دونیا.

ـ هیچ کەس لەم ئاستە تاتوانێت کێبەرکێ لەگەڵ ئێمە بکات، لە کاتێکدا ئێمە پێشتر هاوردەکەر بووین.

ـ ئەمە لە کاتێکایە هێشتا ئەوروپییەکان کێشەیان لە دابینکردنى سەرچاوەى سووتەمەنی خۆیان هەیە.

ـ ئێمە داوا لە ئەوروپییەکان دەکەین کە بەشدارى پیشەسازیى سووتەمەنى و وزەى ئێمە بکەن.