تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ویلایەتى شێرپەنجەى زەریف!

ویلایەتى شێرپەنجەى زەریف!
پیاوە سێبەرەکەى ئێران زەریف لاواز دەکات
ڕۆژنامەى فۆرین پۆلیسى ـى ئەمریکى: ویلایەتى لە سێبەردا کاریگەرى گەورەى لەسەر زەریف هەبووە
posted onSeptember 5, 2018
noتعليق

 

رۆژنامەیەکى ئەمریکی ڕۆڵى ڕاستەقینەى وەزیرى دەرەوەى ئێستای کۆماری ئیسلامی ئاشکرا دەکات و، دەنووسێت "لەم چەند ساڵەى دواییدا مەحەمەد جەواد زەریف پاشەکشێی کردووە و کەسایەتییەکى سێبەر شوێنى گرتووەتەوە".

 

ڕۆژنامەى فۆرین پۆلیسى، ئاماژەى بەوەش کردووە "زەریف، لە ماوەى پێنج ساڵى ڕابردوو پۆستى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتەکەى کۆمارى ئیسىلامى بەدەستەوەیە و کەسایەتییەکى ناسراوە لاى ڕۆژئاواییەکان و یەکێکە لە کەسایەتییە سەرەکییەکانى ئێران کە زۆرێک پێیان وایە بۆ چارەسەر کردنى کێشەکان گفتوگۆى پێ درووستە".

ڕۆژنامەکەى ئەمریکا نووسیویشیەتى "ئەوەى پاڵپشتى زەریفی کردووە بۆ ئەوەى ئەو پێگەیە بەدەست بهێنێت، دەرچوونیەتى لە کۆلێژی لێکۆڵینەوە باڵاکانى ویلایەتى کۆلۆرادۆ و شارەزاییەکى تەواوی لە زمانی ئینگلیزی هەیە، لە پاڵ ئەوانەش سەرکردەیەکى دیاری نێو تیمی ڕیفۆرمخوازانى ئێرانە".

سەرەڕاى گەشتە بەردەوامەکانى بۆ ڕۆژئاوا، بەڵام کەسێکى هێمنتر و کاریگەرتر لە پرسە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و گرنگتر بۆ کۆمارى ئیسلامى جێگەى گرتووەتەوە، بە تایبەت بۆ پرسى مانەوەى تاران لە عێراق، سووریا و یەمەن کە ئەو کەسایەتییەش عەلى ئەکبەر ویلایەتییە کە ڕاوێژکارى سیاسەتى دەرەوەى عەلى خامنەیی ڕابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامییە.

کە ویلایەتى بۆ سەرۆککۆمارى سەرۆکەوتوو نەبوو، لە بەرەى ڕیفۆرمخوازان گەڕایەوە باوەشى کۆنەپارێزەکان

کە ویلایەتى دەنەرچوو بۆ پۆستى سەرۆککۆمارى، لە بەرەى ڕیفۆرمخوازان گەڕایەوە باوەشى کۆنەپارێزەکان

 

فۆرین پۆلیسى، جەختى لەوەش کردۆتەوە "هەر کەسێک گرنگى بە ستراتیژیی سیاسەتى دەرەوەى تاران بدات، پێویستە گوێ لە لێدوانەکانى ویلایەتى بکات کە لە نێو وڵاتەکەى و لە گەشتەکەیدا دەیڵێت". نووسیویەتى "گرنگترین بەرەنگاری بۆ ڕۆژئاوا تێگەیشتنى تێروانینى ویلایەتییە بۆ جیهان، کە جیاوازییەکى گەورەى لەگەڵ تێروانینى زەریف هەیە".

ویلایەتی یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە لە دواى شۆرشی کۆمارى ئیسلامی زۆرترین ماوە لە پۆستەکەى ماوەتەوە، واتە بۆ ماوەى 16 ساڵ (لە ساڵى 1981 تا 1997) لە پۆستى وەزیرى دەرەوە کارى کرد، پاشان بووە ڕاوێژکارى تایبەتى خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتى. هەرچەندە لە دواى 2013، دەستبەردارى پۆستەکەى بوو، چونکە خۆى بۆ سەرۆکایەتى کۆمار پاڵاوت، بەڵام نەیتوانى ڕکابەرییەکە بباتەوە، بەڵام هێرشەکانى بەرەى پارێزگاران کە تێدا خۆى دەبینیەوە ڕووبەرووى هێرشێکى تووند بووەوە، بەو هۆیەش بۆ نێو بەرەکەى ڕوحانی گواسترایەوە و بووە هاوپەیمانیى بەرژەوەندیخوازی ڕیفۆرمخوازان.

بەڵام زۆری نەخایاند دووبارە ویلایەتى گەڕایەوە نێو بەرەى کۆنەپارێزەکان و هێرشێکى تووندی کردەوە سەر ڕیفۆرمخوازان، هەرچەند پێشتر پاڵپشتى لە زەریف دەکرد بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، دواتر پەشیمان بووەوە و ڕەخنەى تووندی لێگرت.

فۆریس پۆلیسى پێی وایە "ئەگەر خواستەکانى ویلایەتى گەڕانەوە بێت بۆ باوەشی کۆنەپارێزان و تووندڕەوەکان، ئەوا سەرکەوتوو بوو".