تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

تاران گۆڕانکارى لە بەباڵەکانى ئەنجام دەدات

تاران گۆڕانکارى لە بەباڵەکانى ئەنجام دەدات
AvaToday caption
posted onJune 8, 2019
noتعليق

 

کاتێک فەرماندەى میلیشیاکانى حیزبوڵا لە پشت شاشە گەورەکانى بەیروتی پایتەختى لوبنان هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات بەوەى "ئەگەر تاران ڕووبەرووی هێرش ببێتەوە ئەوا جەنگێکى هەرێمایەتى هەڵدەگیرسێنین"، ئەمە پرسێکى زۆر سەرەنج ڕاکێش نییە بۆ ڕژێمى کۆمارى ئیسلامی.

 

ئێستا ڕژێمى ئێران بۆ ئەنجامدانى کردەوە قێزەوەنەکانى خۆى بە تێچوویەکى کەمتر، زۆر پشت بە "پەیامە ئاگریینەکانى حەسەن نەسروڵا"، بریکارە لوبنانییەکەى نابەستێت. بەپێی ڕاپۆرتێکى گۆڤارى (فۆرین پۆلیسی)ـى ئەمریکا "سەرەڕاى حیزبولای لوبنانى، گەورەترین و کاریگەرترین ملشیای نزیک لە ئێرانە بۆ پرسە درێژخایەنەکان، بەڵام ئەو ڕژێمە گۆڕانکارییەکى لە یاریکەرە سەرەکییەکانى خۆى لەناوچەکە ئەنجام داوە".

لوبنان و نەسروڵا ٢

گۆڤارەکە دەڵێت "بەڵگەى زۆر لە بەر دەستدایە بۆ ئەوەى تاران زیاتر پشت بە یاخبووە حوسییەکانی یەمەن ببەستێت، هاوکات ببنە بریکارێکى هەرێمایەتى گرنگیپێدراو، بەتایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەمریکاو هاوپەیمانانی". هێماشی بەوە کردووە "لە ناوەڕاستى ئایاری ڕابردوو، بەتایبەت دواى ٩ ڕۆژ لەناردنى هێز لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ کەنداوی عەرەبی، لە کەشتى فڕۆکەهەڵگرو فرۆکەى جەنگی، ملشیاکانى حیزبوڵاو شێعەکانى عێراق دەستپێشخەر نەبوون بۆ وەڵامدانەوە، بەڵکو حوسییەکانى یەمەن ئەو کارەیان ئەنجام دا".

ئەو ملشیایە کە لەلایەن ڕژێمى ئێرانەوە پاڵپشتى دارایی و سیاسی دەکرێت، دانى بەهێرشکردنە سەر بۆڕییەکانى سعودیە لە ڕێگەى فڕۆکەى دڕۆنەوە کرد، هەروەها بەرپرسیارێتى هێرشەکانى سەر وێستگەکانى نەجرانی نزیک سنوورى یەمەن خستۆتە ئەستۆى خۆى. هەموو ئەو ڕووداوانەش پێش کۆتاییهاتنى موڵەتە ٦٠ ڕۆژەکەى تاران بۆ بەردەم ئەوروپا دێت، تا بگەنە ئالیەتێکى گونجاو، تا ڕژێمى ئێران بتوانێت درێژە بە فرۆشتنەکانى نەوت بدات کە کەوتووەتە ژێر سزا تووندەکانى کۆشکی سپی.

فۆریس پۆلیسی باسى لەوەش کردووە "هێرشەکانى حوسییەکان لە چوارچێوەی نامەیەکى ئێرانى بۆ نەیارانى هاتووە، بەوەى دەتوانێت مەترسییەکى گەورە لەرێگەى بریکارەکانى دروست بکات". هاوکات گواستنەوەى سەرەنجەکانى ڕژێمى تاران لە حیزبوڵاوە بۆ حوسییەکان نابێتە کارێکى شۆک، چونکە هەمیشە "ئێران هەوڵی داوە بەپێی کەشى سیاسی بۆ ناکۆکییەکان سوود لە ملشیاکانى وەردەگرێت بۆ ئەوەى بۆ بەرەنگاربوونەوەى لەگەڵ ئەمریکا بە کار بهێنێت".

لوبنان و نەسروڵا

گۆڤارە ئەمریکییەکە دەشڵێت "ئێران دەیەوێت هەر کردەوەیەکى سەربازی لە ڕێگەى ملشیاکانەوە ئەنجامی دەدات، گەورەترین زیان دروست بکات، بەبێ ئەوەى ڕاستەوخۆ بچێتە نێو جەنگێکى ڕووبەڕوو". حوسییەکانى یەمەن، چەندین ساڵە هێرشی مووشەکى بالیستى و فڕۆکەکانى دڕۆن دەکەنە سەر شانەشینى عەرەبی سعودیە، هێرشەکانى ئەمجارەشیان پاڵپشتییەکى ڕوونى پێوە دیار بوون.

مایکڵ نایتس، پسپۆڕی ستراتیژی و کارمەندی پەیمانگەى واشنتۆن بۆ سیاسەتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست گووتى "ئێران بۆ ئەوەى گۆڕەپانى شەڕەکان لەنێو خاکەکەیدا نەبێت، حوسییەکانى بۆ ئەنجامدانى کردەوەکانى لەناوچەکە بە کار دەهێنێت". بە بۆچوونى خۆشیى "پرسیارەکە ئەوەیە؛ تاچەند ویلایەتە یەکگرتووەکان دان بەخۆى دەگرێت بەرامبەر ئەو کردەوانە؟".

ئێران باش لەمەترسییەکانى بەکارهێنانى حزبوڵلا بۆ ململانێیەکانى لەگەڵ ئەمریکا تێدەگات، چونکە ئەوکات دەبێتە هۆى ڕاکێشانى ئیسرائیل بۆ نێو ئەو قەیرانەو، سەرهەڵدانى جەنگێکى هەرێمایەتى، نە تاران و نە میلیشیاکانى حیزبوڵا ئارەزووی دەکەن. جگە لەوانەش بریکارە لوبنانیەکەى تاران، پارەو پاڵپشتى پێویستى لەبەردەست نیە، بۆ ئەوەى شەڕێکى ڕاستەوخۆ لەبرى ئێران ئەنجام بدات و، ئاشتییە لاوازەکەى لوبنانیش بخاتە مەترسییەوە کە ئەگەرى ئەوەیە هەنگاوێکى لەو شێوەیە "ئاڵۆزی دارایی زیاتری بۆ دروست بکات".

نەسروڵالا

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئادارى ڕابردوو نەسروڵا داواى لە لایەنگرانى خۆى کردووە "پشکدار بن لە جیهادی دارایی"، و چەندین سەندوقى کۆمەکی داراییشى لەنێو ناوچەکانى خۆى بڵاوە پێ کردووە. گرنگییەکى حوسییەکان بۆ ئێران لەوە سەرچاوە دەگرێت کە "کۆنترۆڵی سەرجەم سەرچاوەکانى یەمەن گرتووەو، هیچ بەرپرسیارێتیەکى کۆمەڵایەتیان بەرامبەر خەڵکەکەش نییەو، ئامادەش نین هیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەش بکەن".

ئەمەش هاوکێشەکەى بەقازانجی کۆمارى ئیسلامییە، پێچەوانەى حیزبوڵا پێویستى بە ملیۆنەها دۆلار هەیە، تا کارەکان ئەنجام بدات، ئەوان بە کەمترین نرخ و زۆرترین زیان ئەنجامی دەدەن.