تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

پەرەستارێکی زامبیا پێنج هەزار منداڵی ساوای ئاڵوگۆڕ کردووە

پەرەستارێکی زامبیا پێنج هەزار منداڵی ساوای ئاڵوگۆڕ کردووە
AvaToday caption
posted onApril 13, 2019
noتعليق

 

ئەلیزابیت مۆیوا کە پەرەستارێکی وڵاتی زامبیایە ڕایگەیاندووە لە ماوەی ١٢ ساڵ کار کردنی لە نەخۆشخانەیەکی منداڵ بووندا پێنج هەزار منداڵی تازە لە دایک بووی ئاڵوگۆڕ کردووە و داوای لێخۆش بوون دەکات.

 ئەو ژنە کە ئێستا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە دەڵێ ئەو کارەی بۆ خۆشی بووە و ڕاهاتووە بە ئاڵوگۆڕکردنی منداڵە تازەلەدایکبووەکان و داواى لە خودای خۆی دەکات بیبەخشێت لەو کارەی کە ئەنجامی داوە.

مۆیوا داوای لەو دایک و بابانە کردووە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٣ بۆ ١٩٩٥ لەو نەخۆشخانە منداڵیان بووە سرنجبدەنە منداڵەکانیان و پشکنینی "دی.ئێن.ئەی" ئەنجام بدەن.