تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەمریکا لێخۆشبوون بۆ گەمارۆکانی سەر ئێران نوێ ناکاتەوە

ئەمریکا لێخۆشبوون بۆ گەمارۆکانی سەر ئێران نوێ ناکاتەوە
posted onFebruary 7, 2019
noتعليق

 

سەرۆکی بەشی کاروباری تایبەت بە ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند دەوڵەتی ترامپ لێخۆشبوونی کاتی بۆ گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی نوێ ناکاتەوە.

 

برایان هۆک لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کاناڵی ئێن.ئێچ. کەى ژاپۆنی ڕایگەیاند دەوڵەتی ترامپ هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی کاتی هاوردەی نەوتی ئێران لە لایەن ئەو وڵاتانەی یاساکە دەیگرتنەوە، نییە. سەرۆکی گرووپی تایبەت بە کاروباری دژی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "سیاسەتی فەرمی ئەمریکا بەسفرگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێرانە لە کەمترین کاتدا"، هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە سیاسەتی وڵاتەکەی لە داهاتوودا لێخۆشبوونی کاتی، هیچ وڵاتێک ناگرێتەوە.

سەبارەت بەوەی کە بۆچی هێندێک وڵات لێخۆشبوونی کاتی گرتوونییەوە، هۆک گووتی: هۆکاری ئەو سیاسەتەیەی ئەمریکا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ویستویانە لەو ڕێگەوە پێش بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بگرن. دەوڵەتی ئەمریکا بۆ ماوەی شەش مانگ ئیزنی بە هەشت وڵاتی هاوردەکەری نەوتی ئێران دابوو درێژەی بە هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتە بدەن.

ئەو وڵاتانە بریتی بوون لە ژاپۆن، هیند، چین، تورکیا، ئیتالیا، یونان، تایوان، کوریای باشور

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێرانیش سەبارەت بە گەمارۆ نەوتییەکان ئەوەی ئاشکرا کردووە گوشاری ئەو گەمارۆیانە لە شەڕی نێوان ئێران وعێراق خراپترە. گەمارۆکان گورزێکی گەورەیان لە ئابووری ئێران داوە وترس لێیان بووەتە هۆکار تەنانەت کۆمپانیا چینییەکان خۆ ببوێرن لە کڕینی نەوتی ئێران.