
AvaToday caption
سەرکۆمارى ئازەربایەجان باسى لەوە کرد کە پشتبەستن بە کامێراکانى چاودێر کە تیایدا ٣٠ بۆ ٤٠ خوولەکێکى تیرۆریستەکە لە نێو باڵیۆزخانەکە بووە، ئۆتۆمبێلەکانى هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسى کۆمارى ئیسلامى هاتوون و ڕۆیشتوون، دەرکەوتووە کە ڕێگەیان داوە بەم تیرۆریستە دوو جار بچێتە نێو باڵیۆزخانەکە و ئەفسەرێکى ئاسایشى ئازەربایەجان بکوژێت و دووانى تریش بریندا بکات.
ئیلهام عەلیۆف خوازیارى دادگایی ئەو کەسانە بوو کە بە گوتەى ئەو تیرۆریستەکەیان بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوە تیرۆریستییە ناردووە بۆ باڵیۆزخانەى ئازەربایەجان.