تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سربستان و کۆسۆڤۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پێوەندییە ئابورییەکانیان

سربستان و کۆسۆڤۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پێوەندییە ئابورییەکانیان
AvaToday caption
posted onSeptember 6, 2020
noتعليق

سربستان  وکۆسۆڤۆ ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند دوای ڕێزە دانوستانێک کە بە ناوبژیوانی ئەمریکا ئەنجام درا، ڕێککەوتوون بۆ ئاساییکردنەوەی پێوەندیە ئابوریەکانیان.

 

ئەلێکساندێر ووچیچ سەرکۆماری سێربستان و عەبدوڵلا هوتی سەرۆکوەزیرانی کۆزۆڤۆ دوای دوو ڕۆژ دانوستان دەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکایی بڕیاریان دا بە هاوکاریکردن لە بواری ڕاکێشانی سەرمایەداران و درووستکردنی هەلی کار.

ڕێککەوتنی سێربستان و کۆزۆڤۆ بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ئابوریان بە سەرکەوتنێکی دیپلۆماتیک بۆ دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دادەندرێت. ئەو ڕێککەوتنە لە نووسینگەی کۆشکی سپی لە لایەن ئەلکساندر ووچیچ و عەبدوڵلا هوتی واژۆ کرا.

چاوەڕوان دەکرێت واژۆی ئەو ڕێککەتنە هاوکار بێت بۆ کۆتاییهێنان بە یەکێک لە جدیترین کێشە چارەسەر نەکراوەکانی قاڕەی ئەوروپا. سەرەڕای ئەوەش ئەو ڕێککەوتنە کە کۆشکی سپی بە مێژوویی ناوبردووە، کێشەی سیاسی نێوان بێلگراد و پریشینا چارەسەر ناکات.
کۆزۆڤۆ ساڵی ٢٠٠٨ سەربەخۆیی لە سێربستان ڕاگەیاند بەڵام هەتا ئێستاش سێربستان ئەو سەربەخۆ بوونە بە فەرمی ناناسێت. ڕووسیە و چین کە بە هاوپەیمانی سێربستان بە ئەژمار دێن، سەربەخۆیی کۆزۆڤۆ بە فەرمی ناناسن ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە ڕێوە سەربەخۆیی کۆزۆڤۆی بە فەرمی ناسی.

ڕێبەرانی سێربستان و کۆزۆڤۆ ڕۆژی پێنجشەممە وێرای ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا ڕابێرت ئوبرایان دانوستانەکانیان دەستپێکردبوو.

ئەلکساندر ووچیچ وێرای سپاس لە دۆنالد ترامپ بۆ ناوبژیوانی لە نێونا بەلگراد و پریشتینا، داوای لە سەرکۆماری ئەمریکا کرد سەردانی وڵاتەکەی بکات.