تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ڕووسیە دەرزی کۆڕۆنای بەرهەمهێنا و پوتین ڕایگەیاند دەرزیەکە تۆماری فەرمی کراوە

ڕووسیە دەرزی کۆڕۆنای بەرهەمهێنا و پوتین ڕایگەیاند دەرزیەکە تۆماری فەرمی کراوە
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2020
noتعليق

ڤلادیمیر پوتین ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی دەرزی کۆڕۆنای بەرهەمی ناوخۆیی تۆمار کردووە و گووتیشی دەرزیەکە لە یەکێک لە کچەکانی دراوە و ئێستا دۆخی باشە.

 

سەرکۆماری ڕووسیە گووتی: دەرزیەکە بەتەواوی کاریگەرە و کەسەکان دەپارێزێت. هەموو قۆناغەکانی تاقیکاری تێپەڕاندووە. پووتین هیوای خواست بە زوویی دەست بکرێت بە بەرهەمهێنانی دەرزیەکە بە شێوەیەکی زۆر.
بەرپرسانی تەندروستی ڕووسیە ڕایانگەیاندووە فەرمانبەرانی کەتی تەندرووستی، مامۆستایان لە ڕیزی پێشەوەی پێگەیاندنی پێکووتەکەین.

ڕووسیە یەکەمین وڵاتە کە بە فەرمی دەرزی کۆڕۆنا تۆمار دەکات.
زۆربەی کارناسانی تەندرووستی بە گوومانەوە دەڕواننە ئەو هەوڵەی ڕووسیە و دەڵێن تۆمار کردنی دەرزیەکە بە بێ ئەنجامدانی قۆناغی سێهەمی تاقیکاری ئەنجام دراوە. قۆناغێک کە پێویستی بە چەندین مانگ زەمەن و هەزاران کەس هەیە بۆ تاقیکرنەوە.

لە لایەکی دیکە سەرکۆماری فیلیپین ڕودریگو دوترتە ڕایگەیاند متمانەی بە دەرزی کۆڤید ١٩ی ڕووسیە هەیە و ڕایگەیاند ئامادەیە یەکەمین جار دەرزیەکە لەسەر ئەو تاقیبکرێتەوە.
سەرکۆماری فیلیپین لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: زۆر دڵخۆشم بەوەی ڕووسیە دەرزی کۆڕۆنای بەرهەم هێناوە. ئەوان دەرزیەکە دەدەن بە ئێمە و هەتا ئێستاش باسی پووڵیان نەکردووە.

دوترتە گووتی ئەگەر دەرزی کۆڕۆنا لەسەر من وڵام بداتەوە لەسەر هەموو کەس وڵام دەداتەوە.
سەرکۆماری فیلیپین پێشتر داوای لە سەرکۆماری چین کردبوو ئەگەر هاتوو دەرزی کۆڕۆنایان بەرهەمهێنا دەبێ یەکەمین وڵات بیدەن بە فیلیپین.